ژمارەیەک کادیری دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لەکارکێشایەوە

نزیكه‌ی 27 ئه‌ندامی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی خه‌بات له‌ سنووری مه‌ڵبه‌ندی 11ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لە نامەیەکدا وازهێنانی خۆیان له‌و حزبه‌ راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان،ئه‌و 27 ئه‌ندامه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، "له‌ هه‌نگاوه‌كانی حزب به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ نائومێدبوونه".

ده‌قی نامه‌ی دەستلەکارکێشانەوەیان:

بابەت / نامەی وازهێنان

ئێمەی ئەندامانی کۆمەڵ لە ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی کەورگۆسک کەژمارەمان (27) ئەندامە سەر بە ئەنجومەنی خەباتین لە سنوری مەڵبەندی (11)ی دەوروبەر، دوای نائومێدبونمان لەهەنگاوەکانی حزب بەئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانی ناوخۆ، هەروەها ئێمە  وەک پشگیری بۆ هەر سێ سەرکردایەتی و کارگێران و ئەندامانی ئەمرۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان ڕادەگەیێنین، پێمان وایە لەئێستادا بەداخەوە ئەو باڵ و گروپە  ژینگەیەکیان بۆ کارکردنی ئەندامانی دڵسۆز لە ناو کۆمەڵی ئیسلامی نەهێشتۆتەوە و حزب یان بەئاڕاستەیەکی خراپ دابردوە، هەمان دەردەکانی سەردەمی بزوتنەوە پەیدابۆتەوە بەبێ ئەوەی سەرکردایەتی دەست بۆ هیچ دەرمانێکی چارەسەر ببات،  بۆیە ئێمە لەئەمڕۆوە 26/4/2019 دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان لەکۆمەڵ ڕادەگەیەنین.".


PM:07:20:26/04/2019