بڕیارە له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق قه‌ره‌بووی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بكرێته‌وه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌کە هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق قه‌ره‌بووی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوربانیانی تیرۆر پێكهاتووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم باسی لەوەشکردووە"داوا له هه‌رێمی كوردستان كراوه نوێنه‌ری خۆی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوربانیانی تیرۆر دیارى بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستانیش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".