شاسوار عەبدولواحید گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە کۆبونەوەدایە

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە کۆبونەوەدایە.

سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ بە "سپی" راگەیاند، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩  شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئیستادا لەگەڵ ئەنجومەنی باڵاو رێکخراوەکانی نەوەی نوێ لە قەزاوناحیەو پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوەی بەرفراواندایە.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی نەخۆشییەوە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووەو بۆ چارەسەر رووی لەندەن کرد، بەڵام لەو ماوەیەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی جولانەوەکەی لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان دژ بە سەرۆکی حزبەکەیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاند کە شاسوار کاری بزن سو سیاسەتی تێکەڵ بەیەکتر کردووەو جولانەوەکە بەرەو تاکڕەو و بنەماڵەیی دەبات، پاشان پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستانیش دەنگی ناڕەزایەتییان لێبەرز بوەوەو لە 
رۆژی چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ شادى نەوزاد پەرلەمانتارى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ،"شاسوار و باندەكەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی رووتمان لێدەكەن".

 






PM:03:28:27/04/2019