نرخی دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ ی نیسان لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆووە بینی، هەروەها لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانیش بەردەوامە لە دابەزین.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزارو ٦٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ١٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٨٥٠ دینار.

AM:09:36:28/04/2019