تورکیا قونسڵخانە لە کەرکوک دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاویش ئۆغلو رایگەیاند" تورکیا قونسڵخانەیەک لەشاری کەرکوک دەکاتەوە".

لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، مەولود چاوێش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند" مۆڵەتیان لە حکومەتی بەغدا وەرگرتووە کە دوو قونسڵی نوێ بکەنەوە لە عێراق، یەکێکیان لە کەرکوک و یەکێکیان لە شاری نەجەف".

کردنەوەی قونسڵگەری تورکیا لە کەرکوک،  لەکاتێکدایە کە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کێشەیەکی سەرەکی نێوان بەغداو هەولێر، هەروەها کێشە لەنێوان پێکهاتەکاندا هەیە لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی شارەکەو کورد تورکیا بە لایەنێکی کێشەکە دەزانن.

لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پارتی و یەکێتی رێکناکەون لەسەر دانانی پارێزگایەکی کورد بۆ ئەو شارەو تا ئێستا پارێزگارێکی عەرەب بەوەکالەت پارێزگاکە  بەڕێوەبەدەبات، هەروەها لە ئایندەدا کێشەی دەستوەردانی زیاتری تورکیا لە کەرکوک دەبێتە کێشەیەکی تر بۆ کورد لەو پارێزگایەدا.



AM:11:15:28/04/2019