خانمە بێژەری دیاری کوردستان ناڵە سوپەر لەچاوپێکەوتنێکدا بەدەنگێکی خۆش گۆرانی " ماڵێک باری کرد" دەڵێت.
ئەو گۆرانییە کە ناڵە سوپەر بڵاویکردۆتەوە بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی و چەندان کۆمێنتی هاندانیان بۆ نووسیووە.
ناڵە سوپەر کە ساڵانێک بە هۆی رەوان بێژی و ستایڵی جلوبەرگەکانیەوە بە یەکێک لە ناسراوترین بێژەرە کچەکانی کوردستان دادەنرا، ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی پیشەی مامۆستایەتی و ژیانی هاوسەریەوە دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، بەڵام هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکات دەرفەتی نوێی هەبێت و لە شاشەکانەوە دەرکەوێتەوە.
ناڵە سوپەر تەمەنی ٢٩ ساڵە لە ئەسڵدا خەڵکی سلێمانیە، بەڵام بەهۆی کاری مامۆستاییەوە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، ناوبراو دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، تا ئێستاش ناوبەناو داوای لێدەکەن کاری بێژەری یان هونەری بکات، بەڵام تا ئێستا بەڵێنی کارکردنەوە نەداوە.