ئەڵمانیا پێدانی مافی پەنابەری ڕادەگرێت

ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتیی بۆ هاووڵاتیانی سوریا رادەگرێت، رێكخراوەكانی مافی پەنابەرانیش، هۆشداری دەدەن.

ڕۆژنامەی فۆنكی كە ڕۆژنامەیەكی ناوخۆی ئەڵمانیایە، بڵاویكردوتەوە "حكومەتی ئەڵمانیا، مافی پەنابەرێتیی بۆ ئەو هاووڵاتییە سورییانە ڕاگرتووە كە داوای پەنابەرێتییان لەو وڵاتە كردوە، ڕۆژنامەكە لەسەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردوەتەوە بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی پەنابەرێتی بۆئەوەیە، هەندێك چاكسازی لە یاسای پەنابەرێتیدا دەكرێت"‌.

ئاماژە بۆ ئەوەشدراوە، ئەوانەی داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییان كردوە بە بیانووی ئەوەی، شەڕو جەنگ لەوڵاتەكەیاندا هەیە و یاخود ڕوبەڕوی سزای لەسێدارەدان و سزادان بونەتەوە، بەپێی یاسا مافی پارێزگاری لێكردنیان پێدراوەو تەنیا لەساڵی ڕابردوشدا، 17 هەزار و چوار سەد هاووڵاتی ئەو مافەیان پێدراوە.

لای خۆیانەوە، ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكانی كۆچبەران، مەترسیی خۆیان لە بڕیارەكەی ئەڵمانیا نیشانداو ڕایانگەیاند: ئەوانەی داوای مافی پەنابەرێتییان كردوە، هێشتا لەوڵاتەكەیاندا جەنگ و توندوتیژیی بەردەوامە.



PM:03:34:28/04/2019