لە ئەمریکا هێرشکرایە سەر پەرستگایەکی جولەکە

لە ویلایەتى کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا هێرشکرایە سەر پەرستگایەکی جولەکە و ژنێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

دوابەدواى هێرشەکە کە لە های بواى باکورى شارى سان دیگۆى ویلایەتەکە بووە، پۆلیسی ویلایەتەکە کەسێکیان بە ناوى جۆن ئێرنستى تەمەن ١٩ ساڵ بە تۆمەتى هێرشە چەکدارییەکە دەستگیرکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانى پۆلیس، هێرشە چەکدارییەکە لەکاتى بەڕێوەچوون و پیرۆزکردنى بۆنەیەکى ئاینیدا بووە لە پەرستگاکە.



PM:07:25:28/04/2019