تەنها بە ئەنجامدانی ئەم کارە بچوکە کۆتایی بهێنە بە خاڵی قاوەی سەر ڕوخسارت


خاڵی قاوەی سەر ڕوخسار یاخود خاڵی پیری مەترسیدار نییە بۆ تەندروستی ،بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کەمتر متامانەت بەجوانی خۆت هەبێت. 
ئەم خاڵە لەسەر ڕوخسار، شان و دەستەکان دەردەکەوێت وە ڕەنگە بە پێی زیاد بوونی تەمەن زیاتر ببێت. دەرکەوتنی خاڵی گەورەی قاوەی ڕوخسار بەدەرکەوتنی یەکەم نیشانەی پیری دادەنرێت. 
دەرکەوتنی ئەم خاڵی پیریەش هۆکارێکی بۆ تیشکی بەهێزی خۆر دەگەڕێتەوە دەرکەوتنی ئەم خاڵەش ڕوخسار بە تێری دەردەخات،  بەڵام خۆشبەختانە چارەسەری سروشتی هەیە کەتوانای لەناو بردن و چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی هەیە. ئەوانیش...

ـ پیاز:  ئاوی پیاز هەر لەکۆنیشدا بەکار هاتوە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لەبەر ئەوەی دژە ئۆکسانەو پێست لە ناوچون دەپارێزێت.

ـ  سرکەی سێو:  ئەمەش دەتوانێت بەکار بهێنرێت لەبەر ئەوەی خانەی پێست زیندوو دەکاتەوە.

ئامادەکردن: ئاوی پیازەکە لەگەڵ سرکەی سێوەکەدا تێکەڵ بکە و بە لۆکەیەک بیدە لەشوێنی نیشانەکان. ئەم کارە هەفتەی دوو بۆ چوار جار دووبارە بکەرەوە. بەمەش هەر لەیەکەم هەفتەدا هەست بەجیاوازییەکی گەورە دەکەی.

سەرچاوە: bestway

 ئا: هەـ ف



PM:09:23:28/04/2019