وەزارەتی نەوتی عیراق هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوەو رایگەیاند زیاتر لە 104 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی زیاتر لە 6 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار بووە.
لە بەیاننامەیەکدا عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندووە، بەپێی ئامارێکی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە مانگی ئاداردا بە تێكڕا نزیكەی 104 ملیۆنو 697 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی 6 ملیارو 709 ملیۆنو 140 هەزار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو ژمارەیەش نزیكەی 100 ملیۆنو هەزار بەرمیلی لە بەندەرەكانی باشوورەوە هەناردەكراوەو 3 ملیۆنو 70 هەزار بەرمیلیشی نەوتی كەركوك بووەو هەناردەی بەندەری جەیهان لە توركیا كراوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق راشێگەیاندووە، ئەو نەوتەی هەناردەكراوە لەلایەن 40 كۆمپانیای جیاوازەوە لەبەندەرەكانی بەسرەو جەیهانەوە باركراوەو نرخی هەر بەرمیلێكیش 64 دۆلار بووە.