دۆلار و یۆرۆ بەرزدەبنەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار و یۆرۆ بەرزبوونەوە، بە پێچەوانەی ئەم دوو دراوە جیهانییەوە، لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەنزمی ماونەتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

-  نرخی `١٠٠دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ١٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٩٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٣٣ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانهی دراوسێ کە بە نزمی ماوەتەوە، بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٥٠٠ دینار.



AM:09:31:29/04/2019