سبەی لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

بەبۆنەی یەكی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، وا بڕیارە سبەی سێ شەممە یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان خۆپیشاندانێك ئەنجام بدات

حەسەن ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ڕایگەیاند: بۆ گەیاندنی ڕەوشی خراپی كرێكاران بە پەڕلەمانی كوردستان سبەی سێ شەممە كاتژمێر (9.30) لە بەردەم شانەدەر بە خۆپیشاندان دەچنە بەردەم پەڕلەمانی كوردستان.

بەرپرسەكەی لقی هەولێری سەندیكاری كرێكارانی كوردستان ئەوەشی بۆخەڵك ئاشكرا كردوە، یاداشتێكمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی پێشكەشی پەڕلەمانی بكەین كە تێیدا كێشە و گرفتەكانی كرێكاران ئاماژەی پێ كراوە.


PM:03:23:29/04/2019