دەزگای كەشناسی عیراق رایگەیاندوە کە شەپۆلی بارانبارین لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عیراقەوە دەستیپێكردوە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد لەئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین لەناوچەكانی خۆرئاوای عیراقەوە دەستپێدەكات و شەپۆلەكە روو لە پارێزگاكانی تری ناوەڕاستی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
شەپۆلی بارانبارینەكە بەڕەشەبایەكی بەهێز و هەورە بروسكەوە لەپارێزگای ئەنبارەوە دەستیپێكردوە و لەچەند کاتژمێری داهاتووشدا پارێزگاكانی دیکەی ناوەڕاستی وڵات دەگرێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی دەزگاكە، ئەگەر هەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەو شەپۆلە بارانبارینە شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.