بەهۆی دروستبوونی زریان و رەشەبا لە کەربەلا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ دوشەممە لە ئەنجامی هەڵکردنی زریان و رەشەبایەکی بەهێز لە ناوچەی کەربەلای عێراق دوو کەس گیانیان لەدەستداو 20 کەسی دیکەش برینداربون.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ رەشەباو زریانێکی بەهێز ناوچەی کەربەلای گرتەوەو لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداو ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەپێی میداکان، هاوکات ئەو زریانو رەشەبا بەهێزە لەچەندین پارێزگاو ناوچەی دیکەش رویانداوە و دەیان کەسی رەوانەی نەخۆشخانەکان کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو بەمەبەستی رێگریکردن لە مەترسییەکانی ئەو شەپۆلە زریان و رەشەبایە تەواوی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی عێراق کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.


PM:08:33:29/04/2019