نوێترین زانیاری لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

حکومەتی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەوەکو ئیستا چوار موچەی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ناردووە، مووچەی مانگەکانی ١٠،١١م ١٢ی ٢٠١٨ و مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ ی پێ دابەشکراوە و دوانیان بێ پاشکەوت بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا، بڕی یەک ترلیۆن و ٧٦٢ ملیار دیناری بۆ چوار مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ناردووە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش  لەو پارەیە دوو مووچەی بە پاشەکەوتی داوە، ئەوانیش مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ی ٢٠١٨ بووە، لەگەڵ دوو مووچەی بێ پاشەکەوت، کە مووچەی ١٢ی ٢٠١٨ و مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ بووە.

ئەو دوو مووچەیەی بە پاشەکەوتەوە دراوە، مانگانە ٧٢٥ ملیار دینار بووە، واتا بۆ ھەردوو مووچەکە ترلیۆنێک و ٤٥٠ ملیۆن دینار خەرج کراوە. بۆ مووچەی مانگی ١٢ش بڕی ٨٨١ ملیار دینار و بۆ مووچەی مانگی یەکی ٢٠١٩ەش بڕی ٨٨١ ملیار دیناری دیکەی خەرج کردووە، بەم پێیەش وەزارەتی دارایی بۆ ئەو چوار مانگە، بڕی ٣ ترلیۆن و ٢١٢ ملیار دیناری خەرج کردووە، کە ترلیۆنێک و ٧٦٢ ملیار دیناری لەلایەن بەغداوە دابین کراوەو، ئەوەی دیکەش لە لایەن ھەرێمی کوردستان دراوە.
 
سەبارەی بە موچەی پێشمەرگەش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە باس نیوز-ی راگەیادووە، ماوەی ٤ مانگە بەغدا پارەی مووچەی پێشمەرگەی نەناردووە، کە مانگانە ٦٨ ملیار دینارە، لەکاتێکدا بۆ مووچەی چوارمانگی رابردووی پێشمەرگە بڕی ٥٦٠ ملیار دینارلە لایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان خەرج کراوە.
 
وتیشی راستە بە‌دا چوار مووچەی ناردووە، بەڵام ھەندێک پەرلەمانتاری عێراقی بابەتەکەیان بە ھەڵە بۆ مووچەخۆران لێکداوەتەوەو، ئەو بڕە نییە کە ئێمە بۆ ھەرمانگێک بۆ مووچەی بێ پاشەکەوت پێویستمانە.



AM:11:12:30/04/2019