توركیا بۆردومانكردنی بارەگاكانی "پەكەكە"ی ڕاگەیاند

سوپای توركیا بۆردومانكردنی چەندین بنكە و بارەگای پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەسەر سنووری نێوان باشوور و باكووری كوردستان، راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2019، وەزارەتی بەرگریی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، كە بارەگاكانی پەكەكە لەسنووری ناوچەكانی گارە، خواكوڕك و ئاڤاشین یۆردوكانكراون.

هەروەها رایگەیاندووە، بۆردومانەكە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی ئەنجام دراوە و چەند بنكە و كۆگایەكی تەقەمەنیی پەكەكەی كردووەتە ئامانج.

بۆردومانكردنی ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە دوێنێ لە سنوری پارێزگای دهۆك مزگەوتێك بەو هۆیەوە خاپور بوو و بەرپرسانی باڵای هەرێمیش لە زنجیرە كۆبوونەوەكانیاندا بوون لەگەڵ مەولود چاوەش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا كە بە سەردانێك لە هەرێمی كوردستان بوو.



PM:01:44:30/04/2019