كۆشكی سپی "ئیخوان موسلیمین"ی بە تیرۆرست ناساند

كۆشكی سپی رایگەیاند ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئیخوان موسلمین وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2019 كۆشكی سپی رایگەیاندووە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ وەكوو رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانیی، مامەڵە لەگەڵ ئیخوان موسلمین دەكات، ئەمەش سەپاندنی سزای كۆنترین بزوتنەوەی ئیسلامیی میسڕی-یە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، سارە ساندەرز سكرتێری رۆژنامەوانی كوشكی سپی لە نامەیەكی ئەلیكترۆنیدا وتوویەتی "دوای راوێژ لەگەڵ سەرۆكی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی و سەركردەكانی ناوچەكە كە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر ئەو رێكخراوە، ئیخوان موسلمین خراوەتە لیستی تیرۆرەوە".




PM:03:02:30/04/2019