نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ئایاری ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرەی لای خوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

بەپێی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت  بەڕێژەی لەسەدا 0.7 دابەزیوە كە نرخی یەك بەرمیل  بە 71.59 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا 0.9 دابەزی و نرخی یەك بەرمیل بە 63.31 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ بەرزبونەوەی رێژەی نەوتی خاوی خەزنكراو لە عەمبارەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەگەڕێتەوە.


AM:09:16:01/05/2019