لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت


بریارە ئەمڕۆ پێنشەممە ١ی ئایاری ٢٠١٩ بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە چەند چالاکییەک لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەرێوەبچێت.


لە ژێر دروشمی " کرێکارانی جیهان یەکگرن" کۆمیتەی ١ی ئایار چالاکییەک ساز دەکات، ئەوەش بە ئەنجامدانی رێپێوانێکی کرێکاری و جەماوەری لە پێناو مافەکانی چینی کرێکاردا.

رێپێوانەکە لە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەردەم بەریدە کۆنەکەی سلێمانی، پشت بینای قائیمقامیەتی سڵیمانی دەستپێدەکات و بە شەقامی مەولەویدا بەرەو کاسۆمۆڵ دەڕوات.

لە رۆژی دووشەممە ٢ی نیسانی ٢٠١٩،  لە هۆڵی ئازادی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە کرێکاران و کەسانی چەپ و ئازادیخواز وهەڵسوراوی کرێکاری،"کۆمیتەی ١ی ئایار" پێکهات بۆ ئەنجامدانی کارو چالاکی  بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە.

کۆمیتەکە لە نوسراوێکدا داوای لە هاوڵاتیان کردووە، دەرگای بەشداریکردن واڵایە بۆ هەر کەس و لایەنێک کە ئامادەی داکوکی کردنە لە چینی کرێکار.





AM:11:45:01/05/2019