بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە .
بەپێی کەشناسیی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارین لەکات و شوێنی جیاوازدا، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
هەروەها سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە درەنگانی شەودا.