شاسوار عەبدولواحید: بە ورەیەکی زیاترەوە لە کاری خۆمان بەردەوام دەبین

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "ئەم جۆرە کارانە نامانترسێنێت و بە ورەیەکی زیاترەوە لە کاری خۆمان بەردەوام دەبین".

شاسوار عەبدولواحید لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "دەسەڵاتدارانی یەکێتی دڵنیادەکەمەوە بەم کارانە تەسلیمیان نابین"

ڕاشیگەیاند، "داوا لە دادوەرە بەویژدانەکان دەکەم ڕێگە نەدەن سوکایەتی بە دادگا بکرێت"

هەر لە کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکرد "بە ورەیەکی زیاترەوە لە کاری خۆمان بەردەوام دەبین".

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لە ئۆفیسی سەرەکى جوڵانەوەکە چەند خۆبەخشێکى نەوەى نوێیان دەستگیرکرد.

دواتریش ئاسایشی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە "لەو چوار چێوەیەدا و پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، جەند کەسێک لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشار درابوون، بە چاودێریی دادوەری لێکۆڵینەوە ھێزەکانمان دەستگیریانکردن". 

دڵنیایشیداوە "ئەم رێوشوێنەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگادا بووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا".


PM:05:29:01/05/2019