كۆمیته‌ى یه‌كى ئایار، كه نوێنه‌رایه‌تى حزبى شیوعى كوردستان و لایه‌نه چه‌پ و دیموكراته‌كان له‌خۆگرتووە، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لەسلێمانی خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتیوانى كرێكاران و داواكردنى مافه‌كانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشاندانه‌كه له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى ده‌ستیپێكرد و دواتر به‌ره‌و ناوه‌ندى بازاڕ بەڕێکەوت.
جگە لەم خۆپیشاندانە، لە شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی جیهانی چینی کرێکارەوە خۆپیشاندان و گردووبوونەوەو مەراسیمی تایبەت بەو جەژنە سازکرا.
لە 1ی ئایاری 1886 کرێکارانی ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا، مانیان لەکارەکانیان گرت و داوای کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنیان دەکرد بۆ 8 کاتژمێر، پاشان ئه‌و رۆژه به رۆژی جیهانیی كرێكاران دیاریكرا.