فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی قەندیل دەکەن


ئەمشەو ١ی ئایار فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی قەندیل دەکەن.

پەیامنێری سپی لە راپەڕینەوە رایگەیاند" ئەمشەو کاتژمێر ٩ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد".

بۆردومانی ئەمشەوی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کە پەیامنێرەکەی سپی بە " چڕ " وەسفی دەکات سنوری گوندەکانی کوزینە، زارگەڵی، بۆکریسکان، لێوژە، ئێندزە و،کورتەکیان لەبناری قەندیل گرتەوە.

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی ئەو بۆردومانە فراوانەی تورکیا نەزانراوە.



PM:11:31:01/05/2019