وەزیری تەندروستی عێراق ئاشکرای کرد کە کەموکوڕی زۆر لە پرسی کۆنترۆڵی دەرمان هەیە و دەشڵێت " لە 70% ی ئەو دەرمانانەی دەهێندرێنە عێراق كوالیتییان باش نییه و زیانیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە".
لە پەراوێزی كۆنگرێسی ته‌ندروستی و پیشانگای پزیشكی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له لێدوانێكدا، رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" به رێژه‌ی له 45% تا 55%ی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان له ده‌رمان له به‌غداوه ده‌نێردرێت، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كرێت".
هەروەها دکتۆر سەباح زێباری، سەرۆکی لیژنەی تەندرووستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌و بڕه ده‌رمانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت، له رێگه‌ی سنووره‌كانی باشووره‌وه بۆمان دێت، بۆیه پێویسته له حكوومه‌تی داهاتوودا ئه‌و بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، چونكه پرسێكی هه‌ستیاره و په‌یوه‌ندی به ژیانی هه‌موو تاكێكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
عەلا عەلوان، وەزیری تەندرووستی عێراق نایشارێته‌وه، كه بەشێکی زۆری دەرمانە نایاساییەکان لە ڕێگای باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ده‌شڵێت: پرسی ده‌رمان كێشه‌ی زۆری له سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه بڕی ده‌رمانی هاورده‌كراو به‌شی هه‌موو پێداویستییه‌كان ناكات، به‌رهه‌می ناوخۆییشمان له سفر نزیكه.