بەشیر حەداد هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕەتدەكاتەوە

د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێگا نادەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، كە مووسڵ سەنتەرەكەیەتی لە پەرلەمان، هەڵبوەشێندرێتەوە.

د. بەشیر حەداد، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە پەیامێكدا رایگەیاندووە، 190 پەرلەمانتار واژۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كۆ كردووەتەوە، بەڵام ڕێگە نادەین ئەو كارە سەر بگرێت.

هەروەها رایگەیاندووە، "پێمان وایە ورووژاندنی ئەو پرسە خزمەتی پرۆسەی سیاسیی عێراق و سەقامگیریی شاری مووسڵیش ناكات و مووسڵ زیاتر تووشی گێژاوی سیاسی دەكات لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی داوەتە خەڵكی پارێزگای نەینەوا و رایگەیاندووە، "ئێمەی كورد، بەشێك لە شیعە و سوننەش دژی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواین، چونكە ئەو كارە خزمەت بە خەڵكی پارێزگاكە ناكات".



AM:09:02:02/05/2019