پەیجی فەرمی عادل عەبدولمەهدی هاككرا

ئێوارەی دوێنێ پەیجی فەرمی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بۆ ماوەیەك هاككرا و نووسینگەكەشی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند كە ئەمڕۆ بۆ ماوەیەكی كورت كەلێنێكی تەكنیكی لە پەیجی فەرمی سەرۆك وەزیران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دروست بوو و وێنەیەكی خراق و ساختەی تێدا بڵاوكرایەوە.

روونیشیكردەوە كە دەستبەجێ كێشەكە چاككرا و رێوشوێنی كارگێڕیش لەوبارەیەوە گیرایەبەر و لێكۆڵینەش دەستی پێكرد.

بە پێی زانیارییە نافەرمییەكان وێنە نەشیاوەكە هی ئەندامێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانە لەگەڵ هاوڕێیەكیدا.



AM:09:21:02/05/2019