نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبووەوە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێك بە نزیكەی 72 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 2 ی ئایاری 2019، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 71 دۆلار و 92 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 71 دۆلار و 63 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 63 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 63 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.



AM:09:35:02/05/2019