شەقامێكی سەرەكی سلێمانی داخرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت،  شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنێوان (گەڕەكی چوارچرا نزیك ڕۆنی ئاسیا بەرەو ناوچەی پیشەسازی) هەروەها بەردەم (بەنزینخانەی بینایی بەرەو ئاڵتون) داخراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئایاری 2019  بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەو كاركردنی تیمەكانی شارەوانیەوە، بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنێوان (گەڕەكی چوارچرا نزیك ڕۆنی ئاسیا بەرەو ناوچەی پیشەسازی) هەروەها بەردەم (بەنزینخانەی بینایی بەرەو ئاڵتون) بەربەستكراون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەكات كە ڕێگە خزمەتگوزارییەكان بەكاربهێنن.



AM:11:30:02/05/2019