خشتەی نوێی موچە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێم هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش گەنجینەكان ئاگادار كراونەتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە "سپی" ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجی ئایار كە دەكاتە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە وەریدەگرێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد ڕۆژی یەكشەممە و دووشەمە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و یەكەكانی 70 و 80 موچە وەردەگرن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت و ڕۆژی پێنجشەممەش موچەی تەندروستی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكە جەختیكردەوە تا 20 بۆ 22ی مانگ سەرجەم وەزارەت و دەستە و خانەنشینانیش موچە وەردەگرن.



AM:11:45:02/05/2019