پارتی ئازادیی کوردستان، کە پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە هەرێمی کوردستان بارەگای هەیە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق دوای سێ مانگ لە ڕاگرتنی، پێشمەرگەیەکی پێشووی ئەوانی ڕادەستی سوپای پاسدارانی ئێران کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی ئایاری ٢٠١٩، پارتی ئازادیی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، پێشمەرگەیەکیان بە ناوی كهمال ساڵحی عهلی، لهدایكبووی ١٩٧٢ له گوندی گامێشانی سهربه شاری مهاباد، ڕۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩، لەکاتێکدا ویستوویەتی لە کەرکوکەوە بەرەو سلێمانی بچێت، لە ڕێگای پردێ - كهركوك لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستگیرکراوە.
باس لەوەشکراوە، حکومەتی عێراق دوای سێ مانگ لە ڕاگرتنی، پێشمەرگەیەکی پێشووی ئەوانی ڕادەستی سوپای پاسدارانی ئێران کردووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پارتی ئازادیی كوردستان دهوڵهتی عێڕاق به بهرپرسی چارهنووسی كهمال ساڵحی دهزانێ و، هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆئەوەی كهیسهکەی بگەیەنن بە ڕێكخراوه نێودهوڵهتییهكانی مافی مرۆڤ.