سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ یانزەیەمین ڕاپۆرتی ساڵانەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاوکردەوە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا کە لەلایەن ستافی پارێزەرانەوە ڕێکخرابوو ڕایانگەیاند سەرەڕای بارودۆخی خراپی دارایی و هەمەلایە لە هەرێم هێشتا ڕێکخراوەکەیان سەربەخۆیە.
ئەو سەنتەرە کە زیاتر کار لەسەر دادگاکان و سەربەخۆبوونیان دەکات ڕایگەیاند "لە ساڵی 2018 بە دیاریکراوی 1389 حاڵەتی پێشێلکاری تۆمار کراوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەستی حزبی هەیە لەناو دادگاکاندا".