بۆ هاوسەران....چۆن سود لە سێکسکردن وەردەگریت؟

پزیشکەکانی تورکیا ئاشکرایان کرد سێکسکردن چوار جار لە هەفتەیەکدا وەک درەمانە بۆ بەردی گورچیلە.

تیمێکی پزیشکی تورکیا توێژینەوەکیان لە سەر ٩٠ پیاو کە بەردی گورچیلەیان هەبووەو، کردوونیان بە سێ گرووپەوە، بۆ هەر بەشێکیان جۆرێک چارەسەریان پێداون.

داوایان لەیەکەم گرووپ کردووە کە لە هەفتەیەکدا سێجار یان چوارجار سێکس بکەن، بۆ گرووپی دووەمیش چارەسەری پزیشکیان بۆ نووسیوون، گرووپی سیهەمیشیان ئازادکردووە چی دەکەن بیکەن.

دوو هەفتە تاقیکردنەوە لەکۆی ٣١ نەخۆش ٢٦ کەسیان لەگرووپی یەکەم بەردەکانیان فڕێداوە، بەڵام تەنها ١٠ کەسی گرووپی دووەم کە دەوایان بەکارهێناوە بەردەکەیان فڕێداوە.

پزیشکەکان گەیشتوونەتە ئەوەی کە سێکسکردن یارمەتیدەر بووە بۆ گرووپی یەکەم کە بەردی گورچیلە بە ١٠ رۆژ فڕێبدەن لە گرووپی دووەم کە چارەسەریان وەرگرتووە دوو هەفتەی ویستووە.

پزیشکەکان گەیشتوونەتە ئەوەی کە لەکاتی سێکسکردندا لەش ئەلنتریک دەردەدات کە چووکی رەپ دەبێت و کاری سێکسی دەکات، دوایش هەست بە پشوودان دەکات و ماسولکەکانی بۆری میز خاو دەبێتەوە.

پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەو نەخۆشانە دەکەن کە بەردی گورچیلەیان هەیە هەفتانە سێ جار سێکس بکەن.



PM:05:39:02/05/2019