ڕۆژانە هەندێک شت لەدەورو بەرمان یاخود هەندێک جۆری خواردن وادەکەن جەستەی مرۆڤ ژەهراوی ببێت کاریگەرترین ئەوشتانە پیسبوونی ژینگەو کێشانی جگەرە و خواردنەوەی ماددە کحولییەکان و کێشانی دەرمان ، خواردنی ناتەندروست و چەندین هۆکاری دیکەش . چەند جۆرێک خواردنی تەندروست هەیەکەیارمەتی خاوێن بوونەوەی لەش دەدەن لەپیسبوون و ژەهراوی بوون .
ـ میوە : ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەی دەرکردنی ئاو دەدات لە لەشدا میوە هەروەها ئاسانە بۆ هەرسکردن و ڕێژەیەکی زۆر فایبەری تێدایە و دژە ئۆکسانێکی زۆر باشە.
ـ خواردنە سەوزەکان: خواردنە سەوزەکان وەک سڵق، سپێناخ و جۆ، گەنمی سەوز.. ڕێگری لەلەش دەکەن لەژینگەی مەتریسدارو توشبوون بەژاهراوی بوون، لەبەر ئەوەی ماددەی کلۆرۆفیلیان تێدایە .
ـ خواردنە ترشەکان: وەک لیمۆ پرتەقاڵ، نارنج، دەبنە هۆی دەرکردنی ژەهری جەستە. شەربەتی لیمۆ هەروەها یارمەتی خاوێن بوونەوەی جگەر و گورچیلەش دەدات.
ـ سیر: سیر یەکێکە لەباشترین ئەو خواردنانی لەش لەژەهر پاک دەکااتەوە .
ـ چای سەوز: چای سەوز دژە ئۆکسانەو یارمەتی زیاد بونی چالاکییەکانی جگەر دەدات.
ـ سەوزە خاوەکان: وەک پیاز، گێزەر، برۆکلی، کەلەرم قرنابیت یارمەتی جگەر دەدەن لە خاوێن کردنەوەی ژەهری لەشدا ئەوکاتەی جگەر هەڵدەستێت بەم زیندە چالاکییە.
ئا: هەـ ف
سەرچاوە: natutal medication