ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ لەلایەن له رێوره‌سمێكدا دكتۆرای فه‌خری به‌خشرایە هونەرمەندی ناوداری کورد مه‌زهه‌ر خالقی.
لە میانی رێوڕه‌سمه‌كدا بە ئامادەبوونی د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حكومی و حزبی و سه‌رۆكی چه‌ند زانكۆیه‌ك و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیكه، له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانییه‌وه دکتۆرای فەخری بەخشرا به مه‌زهه‌ری خالقی، ئەوەش له پای ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی کە هونه‌رمه‌ندی ناوبراو به هونه‌رو كلتوری كوردی گه‌یاندوه.
مەزھەر خالقی له ساڵی 1938 لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینی‌دا لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایییەوە، دەستی بە کاری ھونەری کردووە و بەیەکەم ھونەرمەندی کورد دادەنرێت، کە گۆرانی فۆلکلۆری لەگەڵ ئۆرکێسترای سەمفۆنیک و ئۆرکێسترا گەورەکانی ئەو سەردەمەی ئێران‌دا بە شێوازێکی مۆدێرن تۆمار کردبێت و گۆرانییەکانیش ڕەسەنایەتی و مۆرکی میللی‌یان نەشێوابێت.