قوباد تاڵەبانی بەجلوبەرگی وەرزشەوە لەگەڵ بێژەری کەناڵی کوردستان ٢٤، کانی هەڵەبجەیی دەرکەوت.
کانی هەڵەبجەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و قوباد تاڵەبانی بەجلوبەرگی وەرزیشەوە بڵاوکردۆتەوە کە لەهۆڵێکی داخراوی وەرزشیدا وەرزش دەکەن.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هەرچەندە خاوەنی جستەیەکی باریک و وەرزشیە، بەڵام ئەمە یەکمجارە بە جلی وەرزشەوە دەردەکەوێت.
کانی هەڵەبجەیی جگە لەوەی پێشکەشکاری ئێستای کوردستان ٢٤و پێشتری کەناڵی ڕووداوە، چەندین گۆرانی بڵاوکردووەتەوە و یەکێکیشە لەو خانمانەی کە چەندین شعری تایبەتی نوسیوە.