شارا ئیبراهیم: ئەگەر سییەکانت لە زێڕ نەبێت هەوا خۆشی ناوێیت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری "شارا ئیبراهیم" کە چالاکییەکانی لە تیڤی و تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەبێتە مایەوەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی، لە نوێترین وێنەیدا جیاوازو سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شارا چەند وێنەییەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردەوەتەوەو هەوادارانی سەرسام کردوە بەجوانیەکەی.

لە پۆستێکیدا لەگەڵ وێنەکان نوسیویەتی:

ئــــــــــەگـــــــــەر هەموو جیهانیش هی تۆ بێت 
تــــــــا خۆت نەخزێنیتە نێو دڵی ئافرەتێک 
تـــــــا لەنێو ئــــــــاوازی ئەوینداری ژنێکدا نەژیت 
بەشێک نەبیت لـــــــە دلــــــە ڕاوکێی ژنێک
هـــــــــــــــەژارتریــــــــــــــن پیاویت

لە پۆستێکی دیکەدا نوسیویەتی:

ئەمە ڕۆژگارێکە، ئەگەر سییەکانت لە زێڕ نەبێت هەوا خۆشی ناوێیت ‎‏‎دەستت پڕ نەبێت لە تەڵا، ئاو ناهێڵێت بیخۆیتەوە ‎‏‎ئەگەر دڵت لە بەرد نەبێت، دەستت ناگاتە عەشقێک ‎‏‎ئەگەر ڕۆحت لە مس نەبێت، بە خەندەیەک ڕاناگەیت

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌17184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:49:03/05/2019