سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ئاگادارکراونەتەوە لە حاڵەتى ئامادەباشیدابن لە ئەگەرى هەر هێرشێکى شەوانە.
عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران له‌میانى كۆبوونه‌وه‌یەکدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاتەکەى ئاماژەى بەوەش کرد، پێویستە سەرجەم هێز و یەکە سەربازییەکان لەوپەڕى ئامادەباشیدابن و، بەردەوام لە مەشقى سەربازیدا بن لە ئەگەری هێرشی شەوانەدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرچەندە لە سەرەتادا هێرشى وشکانى دەستپێناکات، بەڵام دەبێت هێزى وشکانى لە ئامادەباشی و مەشق و مانۆڕى بەردەوامدا بن.
ئەم وتانەى فەرماندە سەربازییەکەى ئێران لەکاتێکدایە، دوێنێ ئەو هەشت وڵاتەش کە لەلایەن ئەمریکاوە بەخشرابوون مامەڵەى بازرگانیی نەوت لەگەڵ ئێران‌دا بکەن ماوەى بەخشینەکەیان تەواوبوو.