کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکای کە بارانبارین بەبەردەوامی و لەهەندێک ناوجە پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت" ئەم شەو باران بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوامى دەبێت و ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر دەبێت لە ناوچەکانى ڕۆژئاو و باکورى هەرێم".

هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە" لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باشورى هەرێم ڕێژەکەى کەمتر دەبێت وە لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەشى لە گەڵدا دەبێت لەگەڵ زیاد بوونى خێرایی با کە هەندێ جار دەگاتە سەرووى 20 کم لە کاتژمێرێکدا".

کەشناسی هاوکات رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بلآوکردەوە..



PM:09:31:03/05/2019