هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و بەوهۆیەوە چوار کۆڵبەر کوژران و برینداربوون.
هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2019.5.4 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پایگای "شۆشمێ"ی سەر بە نەوسوود لە شاری پاوە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە کوژراوە "سادق عەزیزی" خەڵکی ئاوایی بێونە سەر بە جوانرۆ ڕاگەیەندراوە و تەرمەکەی گوازراوەتە بۆ پزیشکی دادی شاری پاوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، ناسانەمی ئەو سێ کۆڵبەرەی کە بریندار بوون ڕوون نەبووەتەوە