بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەکات، کە بەغدا پاره‌ی چوار مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی هه‌رێم دەکات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئایاری2019لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رایگەیاند، بە بڕیارێکی عادڵ عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چوار مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت،پارەکەش راسته‌وخۆ ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن چۆن دابه‌شی ده‌كه‌ن.
لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنەکەوە وتیشی، حكومه‌ت جیاوازی له نێوان فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه ناكات له رووی پێدانی مووچه‌وه، بۆیه زه‌حمه‌ته هه‌ر چوار مووچه‌كه به یه‌كجار بدرێته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌باره‌ی وادەی ناردنی پاره‌كه‌وە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دواڕۆژ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا دیارنییه چ رۆژێك پاره‌كه دێت، به‌ڵام یه‌كلایی بووەته‌وه كه ئه‌و بووجه‌یە بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌كرێت.