ئۆپراسیۆنی تورکیاو هاپەیمانەکانی بۆ سەر ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد


ئۆپرراسیۆنی توركیا و چەكدارە ئیسلامیەکانی سوریا هێرشیان بۆ سەر ناوچەی تەلرەفعەت دەستی پێكرد كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە.

كەناڵی ئاڕ تی روسی لەسەزاری سەرچاوەیەكی نێو گروپە چەكدارەكانەوە بڵاویكردەوە كە لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر تەلرەفعەت دەستپێدەكەن.

میدیای توركیاش رایگەیاند كە ئۆپراسیۆنی هێزە چەكدارەكانی سوریا بە پشتیوانی سوپای توركیا دەستیپێكردووە.

پێشتریش سوپای توركیا رایگەیاندبوو كە یەپەگە لە ناوچەی تەلرەفعەتەوە تەقەی لە هێزەكانیان كردووە و بەهۆیەوە سەربازێك كوژراوە و سەربازێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكان سورییەكانی سەر بە توركیا رایانگەیاند كە دەستیان بەسەر گوندی مەرعەنازدا گرتووە كە دەكەوێتە سنووری ناوچەی تەلرەفعەتی سەر بە پارێزگای حەلەبەوە.




PM:09:53:04/05/2019