تورکیا کوژرانی چوار سەربازی بەدەستی یەپەگە راگەیاند

دوو رۆژە سووپای تورکیا پاڵپشتی هێزە ئیسلامیەکان دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە تەلرەفعەت لەسوریا، یەپەگەش بەرگری دەکەن و لە ئەنجامدا چوار سەربازی تورکیا کوژران.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات" ڕۆژی شەممە یەپەگە دوو هێرشی کردووەتەسەر هێزەکانیان لەناوچەی تل ڕەفعەت کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندایە، لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژراون و دوو سەربازی تریش بریندار بوون."
تەلرەفعەت دەکەوێتە ٢٠ کم لە رۆژهەڵاتی شاری عفرینەوە کە ساڵی پار لەلایەن تورکیاو هێزە ئیسلامیەکانەوە داگیرکرا.

لەو بەیاننامەیەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە کە لە پارێزگای هەکاری باکوری کوردستانیش سێ سەربازی تورکیا لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە کوژروان.

دوو رۆژە تورکیا و هێزە ئیسلامییەکان هێرشێکیان بۆ سەر شاری تەلرەفعەتی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردووە، تەلرەفعەت ژمارەی دانیشتوانەکەی ٨٠ هەزار هاوڵاتییە، جگە لە دانیشتوانەکەی خۆی، نزیکەی ١٠٠ هەزار ئاوارەی کوردی شاری عفرینی گرتۆتە خۆی.




AM:11:10:05/05/2019