جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی دوو رۆژدا مووچەی چوار مانگی پێشمەرگە لە بەغداوە رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.
نووسینگەی د.به‌شیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد "ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ 4 مووچه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و گه‌یشتنه‌كه‌ی مسۆگه‌ربووه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە "بڕیار بوو هه‌فته‌ی رابردوو چوار مووچه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بگاته هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شبكرێت، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش ده‌ڵێت، ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و گه‌یشتنه‌كه‌شی مسۆگه‌ربووه كه بۆ هەر مانگێك بڕی 68 ملیار دینار خەرجكراوە".
بەشیر خەلیل حەداد، جەختیكردەوە "دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق كرد و وتی، رەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی پارەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە دراوە".
وتیشی "ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و گه‌یشتنه‌كه‌شی مسۆگه‌ربووه. میكانیزمی دابەشكردنی چوار مووچه‌كه لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە كاری پێدەكرێت كه چۆن دابه‌شی ده‌كات، چونكه كاری دابه‌شكردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراقه‌وه نییه و كاری ئه‌وان ته‌نها ناردنی پاره‌كه‌یه".
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق دەڵێت "پاره‌كه چه‌ند رێكارێكی بانكی ماوه ده‌نا هه‌موو شتێكی ته‌واو بووه".