وەزارەتی دارایی بەفەرمی خشتەی موچەی ئەم هەفتەیەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  لەسبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
سەرچاوەیەک لە یەکێک لە گەنجینەکانی وەزاتەرت دارایی بە سپی راگەیاند" سبەینێ دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠١٩، دەست بە دابەشکردنی موچەی  مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە موچەکانیان پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە یە".
 
وتیشی، خشتەی رۆژەکانی دیکەی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە دابەشدەکرێت، ڕۆژی سێشەممە موچەی هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە، رۆژی چوارشەممە وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی، هەروەها رۆژی یەکشەمەی هەفتەی داهاتوش وەزارەتی تەندرووستی موچەیان پێدەدرێ.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دارایی نوسراوی نەكربوو بۆ گەنجینەكان تا لیستی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ بنێرن بۆیان دابەشنەکرا و کەوتە سبەینێ.
 
پێشتر ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رایەگەیدراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە ٥ی هەر مانگێکەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات و ٢٥ی مانگیش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دەهێنێت.


PM:08:16:05/05/2019