نوێترین چارەسەر بۆ لاوازی سێکسی هاوسەران دۆزرایەوە

زۆرێک لە هاوسەران بەدەست لاوازی سێکسی دەناڵێنن، بۆ ئەو گرفتەش بەم دواییە زانایانی بەریتانیا حەپێکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە بە حەبە سەردەکە ناسراوەو هەردو رەگەز دەتوانن بەکاری بهێنن.

زاناکانى بریتانیا حەپێکی نوییان داهێناوە کە بە ( سیالیس 10) ناسراوە، کە وەک جێگرەوەى ڤیاگرا ئەژمار دەکرێت و بە (حەبە زەردەکە) ناسراوە  چارەسەری لاوازی سێکسی لە ژنان و پایوانیدا دەکات.

 ئەو حەپە هەر بۆ لاوازی سێکی بەکار ناهێنترێت، بەڵکو وەک چارەسەری گرفتی لاوازی دڵ-یش سودی لێ وەردەگیرێت، ئەمەش بەپێچەوانەى ڤیاگرا کە هۆکاربوو بۆ زیادکردنی لێدانەکانی دڵ.

لەبارەی داهێنانە نوێیەکەوە ئاندرۆ ترافۆرد مامۆستای زانکۆى مانچێستەر لە بریتانیا و ئەندامی تیمی توێژینەوەکە ڕایگەیاند، بەگوێرەی تۆمارى نەخۆشەکان بۆیان دەرکەوتوە، ئەوانەى حەپى (سیالیس 10)یان بەکارهێناوە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشى تێکچونی لێدانەکانى دڵ و جەڵتە کەمتربوە، ھەرچەندە ڕاشیانگەیاندوە ئەو بابەتە لەڕوی زانستیەوە ڕێژەییە.


PM:10:13:05/05/2019