لە بارەی خواردنی خورمای ئێرانییەوە هۆشداری دەدرێت

دەزگا تەندروستییەکانی سوید هۆشداریی لە خواردنی خورامای ئێرانی دەدەن و هاووڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە خۆیان لە خواردنی ئەو جۆرە خورمایە بەدوور بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سوید لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی داوەتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە خۆیان لە خواردنی خوارمای ئێرانی بپارێزن و ڕایگەیاندووە "لە دوو مانگی ڕابردوودا نۆ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەر لەجۆری  Hepatitis A تۆمارکراون و هەشت حاڵەتیان یەکلایی بووەتەوە".

حاڵەتەکان لە حەوت هەرێمی جیاوازی  سوید تۆمارکراون، ئەو کەسانە  بەشێوەی ڕۆژانە خورمای ئێرانییان خواردووە، پێشتریش هەمان نەخۆشی لە دانیمارک لەساڵی ٢٠١٨ بەهۆی خورمای ئێرانییەوە بڵاوبووبوەوە و چەند حاڵەتێکی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆماکران.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە، بەتەواویی یەکلایی نەبووەتەوە، هیچ جۆرێکی تایبەت دەستنیشان نەکراوە کە هۆکاری ئەو نەخۆشییەبێت، بەڵام هۆشداریی دراوەتە هاوڵاتیان خۆیان لە خواردنی خورمای ئێرانی بەدووربگرن.


PM:04:58:06/05/2019