بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ درا

دامەرزاوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا "بەهۆی ئەنجامدانی ساختەکاریەوە" بڕیاری ھەڵوەشاندنەوە و دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستەنبوڵی دەرکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ ٦ی ئایاری ٢٠١٩ دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دامەزراوەکە، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکانى پێشووى هەڵبژاردنى شارەوانى ئیستەنبوڵ و دووبارەکردنەوەى دەرکرد.

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ٣٢ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەکو رۆژی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ دیاری کردووە.

بڕیارەکەى دامەزراوەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا دواى داواکاری ئاکەپە دێت کە داواى دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى شارەوانى ئیستەنبوڵى کردبوو.


PM:08:06:06/05/2019