لە کامپێکی سوریا ٢٧ رفێندراوی كوردی ئێزیدی رزگارکران

لە خێوەتگەی هۆل لە سوریا ٢٧ رفێندراوی كوردی ئێزیدی دۆزرانەوەو بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان رادەستی شاندێكی شنگال كرانەوە.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویکردەوە،  ٢٧ رفێندراوی كوردی ئێزیدی لەنێو خێزانەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا دۆزراونەتەوە، كە لە خێوەتگەی هۆل كۆكراونەتەوە، و سەرجەمیان ژنو  منداڵن.

ژمارەی کوردانی ئێزدی لە عێراق 550 هەزار کەسە، بەهۆی شەڕی داعش 360 هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەبوون و ئەو کەسانەیشی تاوەکو ئێستا رزگارکراون سێ هەزار و 57 کەسن.

له‌ دوای رزگاركردنی باغۆز له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتەوە لەدەست چەکدارانی داعش، چەندین هاووڵاتی كوردی ئێزیدی له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش و له‌ ناو خێزانه‌ داعشییه‌كاندا رزگار كراون.


PM:08:57:06/05/2019