مرۆڤ لەژیانی ڕۆژانەیدا پێویستی بەخۆشەویستی و دەربڕینی هەست و سۆزی بەرامبەر هەیە، بەڵام هەندێک کەس توانای دەربڕینی خۆشەویستیان بۆ کەسی بەرامبەر لاوازە ، گەر دوودڵ بوی لەوەی بزانی مێردەکەت بەڕاستی خۆشی دەوێت یاخود ئەوا تێبینی ئەم چەند خاڵە بکە.
ـ بەجوانی گوێلێگرتن: پیاوان کاتێک کەسێکیان خۆش دەوێت وەک مناڵ هەڵوسوکەوت دەکەن ، بۆیە کاتێک پیاوێک ئافرەتێکی خۆش دەوێت بەجۆشەوە گوێی بۆدەگرێت.
ـ شەڕی لەگەڵ دەکات: شەڕکردن مانای ڕوخانی پەیوەندی خۆشەویستی نییە بەڵکو شەڕ لەنێوان خۆشەویستدا ڕودەدات بۆ ئەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە لەیەکدیدا بەدی بکەن، ئەوکاتەی شەڕت لەگەڵ دەکات دڵی لەگەڵتە بەڵام دواتر گەر بێت و هەستن بەچارەسەرکردنی کێشەکانتان.
ـ قوربانی دەدات لەپێناو بەختەوەریتدا: ئەمە بە یەکەم نیشانەی خۆشەویستی دادەنرێت کە پیاوێک دەیکات لەپێناو ئەو ئافرەتەی بەڕاستی خۆشی دەوێت.
ـ شانازی دەکات بە دەستکەوتەکانتەوە: کاتێک پیاوێک بەڕاستی ئافرەتێکی خۆش دەوێت شانازی دەکات بەدەستکەوت و زیرەکییەکانیەوە وەک چۆن شانازی بەخۆییەوە بکات.
ـ بەجوانی دەتبینێ: گرنگ نییە بەلایەوە کەتۆ قژێکی ناشیرین ، یاخود ڕوخسارێکی سەرنج ڕاکێشت نەبێ تەنها ئەوە گرنگە بەلایەوە کە خۆشی دەوێیت و عاشقتە.
ئا: هـ ف
سەرچاوە: daily posetive information
ـ