لە هەفتەیەک پێش کۆتایی هاتنی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ بردنەوەی نازناوەکەو توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی لیستەر سیتی بباتەوە.
مانچستەرسیتی لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی میوانداری یانەی لیستەرسیتی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.
تاکە گۆڵەکەش کۆمپانی لە خولەکی ٧٠ تۆماریکرد.
بەم سەرکەوتنە مانچستەرسیتی بە کۆکردنەوەی ٩٥ خاڵ چووە پێشەنگی خولەکەو ئەگەر هەفتەی کۆتایی براوە بێت دەبێتە پاڵەوان.